دادگای فیدراڵی لەبارەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە بڕیاریدا

کوردستان 17/03/2024

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا، دادگای فیدراڵی عێراق لەبارەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانەوە بڕیاریدا.
دادگای فیدراڵی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند:" لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی دادگاکەدا بڕیاردرا بە رەتکردنەوەی سکاڵایەک کە سەبارەت بە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم تۆمارکرابوو، بەوپێیەی ئەو بابەتە لە تایبەتمەندی دادگاکەدا نییە".

 لە سەرەتاکانی مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لە دادگای فیدراڵی سکاڵایەکیان سەبارەت بە راگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێم تۆمارکرد.
شایەنی باسە لە ساڵی 2016ەوە پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان راگیراوە و لە ماوەکانی رابردووشدا چەندینجار دانیشتنی دادگای فیدراڵی عێراق سەبارەت بە سکاڵای ئاماژەپێکراو دواخراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا