وەزارەتی خوێندنی باڵا و
توێژینەوە زانستییەکان رایگەیاند، بڕیاریانداوە داشکاندنێکی دیکەش بۆ خوێندنی
پارالێل لە زانکۆ و پەیمانگاکان ئەنجامبدەن.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و
توێژینەوەی زانستی لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرایکرد:" سەرەڕای لێخۆشبوونی %45ی کرێی خوێندنی پارالێل، بڕیاری لیخۆشبوونێکی دیکەش بۆ
زانکۆ و پەیمانگاکان دراوە".
ئاماژەی بەوەشکرد:"
وەزارەتەکەمان بڕیاریداوە بە لێخۆشبوونی %20ی دیکە بۆ کرێی خوێندنی پارالێل لە زانکۆ و پەیمانگا
حکومییەکانی هەرێمی کوردستان".
بەپێی راگەیەندراوەکەی
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لە ئێستادا بڕیاری لێخۆشبوونی %65 بۆ کرێی خوێندنی پارالێل لە
زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکانی هەرێم کراوە.