کۆمیسیۆنی عێراق کۆنگرەی پەیوەندی ئیسلامی کوردستانی پەسەندکرد

کوردستان 18/03/2024

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

دوای ئەوەی رۆژی رابردوو پەیوەندی ئیسلامی کوردستان کۆنگرەی بەست، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق کۆنگرەکەی پەسەندکرد.

بەپێی راگەیەندراوی کۆتایی کۆنگرەی پەیوەندی ئیسلامی کوردستان کە رۆژی یەکشەممە لە سلێمانی بەڕێوەچوو، نوسینگەی سلێمانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کۆنگرەکەی پەسەندکردووە.

رۆژی یەکشەممە کۆنگرەکە بەسەرپەرشتی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق و بەشداریکردنی هەزار و 200 ئەندام بەرێوەچوو، تێیدا کامیل حاجی عەلی بە کۆی دەنگی ئەندامانی کۆنگرە بە ڕابەری گشتی هەڵبژێردرا.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا