ئاسایشی هەرێم دەستی بەسەر زیاتر لە پێنج کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گرت

کوردستان 19/03/2024

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی پێنج تۆمەتبار و دەست بەسەرداگرتنی زیاتر لە پینج کیلۆگرام ماددەی هۆشبەری راگەیاند.
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" هێزەکانی ئاسایشی راپەڕین بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، لەسەر بڕیاری دادوەر و پاش لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکان، توانیان پێنج تۆمەتبار دەستگیربکەن".
ئاماژەی بەوەشکرد:" هاوکات توانرا دەست بگیرێت بەسەر بڕی پینج کیلۆ و 892 گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆرەکانی کریستاڵ و حەشیش و دوو ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا کە بۆ گواستنەوەی مادەکان بەکاردەهێنران".
باسی لەوەشکرد:" لە ئێستادا بەپێی ماددەی 26 لە یاسای بەرانگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان تۆمەتبارەکان راگیراون و لێکۆڵینەوەش لە دۆسییەکانیان بەردەوامە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا