ئەو کەشتیەی لە بەرازیلەوە بە 19 هەزار سەر ئاژەڵەوە گەیشتە عێراق، کە بە کەشتی مەرگ ناویدەرکردبوو، ئاژەڵەکانی خرانە بازاڕەکانی وڵاتەکەوە.
لە لێدوانێکدا، عەباس جەبر علیاوی، وەزیری کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، دوای گەیشتنی کەشتی ئاژەڵە بەڕازیلییەکان بە بەسڕە، پشکنینیان بۆ کرا و دڵنیابووینەوە کە سەلامەتن، بۆیە بەسەر پارێزگاکاندا دابەشکران.
باسی لەوەش کرد، لە چوار رۆی دیکەدا چەندین کاروانی دیکە بە ئاژەڵی سەربڕینەوە دەگەنە بەندەرەکان، کە ئامانج لێی رێگریکردنە لە بەرزبوونەوەی نرخی گۆشتی سوور.
جێی ئاماژەیە، پێشتر ئەو کەشتییە کوێتیە کە لە بەرازیلەوە لەدەریادا بوو بەرەو عێراق، مشتومڕی زۆری نابووەوە، دەتوانیت لێرەوە تەواوی بابەتەکە بخوێنیتەوە.