قوباد تاڵەبانی: هیوادارم کوردانە بیر بکەینەوە و کوردانە بڕیار بدەین

کوردستان 20/03/2024

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، پێویستە هەموو لایەنەکان بەرژەوەندی گشتی بخەینە پێش هەموو بەرژەوەندییەکی دیکەوە و بە روحێکی برایانەوە کێشە ناوخۆییەکان چارەسەر بکەن.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم رایگەیاند:" هیوادارم و مەبەستیشمانە ئەم جەژنە پیرۆزە کوردییە هاندەری هەموو لایەکمان بێت، کوردانە بیر بکەینەوە و کوردانە بڕیار بدەین ".

ئەوەشی خستەڕوو:" بەرژەوەندی گشتی بخەینە پێش هەموو بەرژەوەندییەکی دیکەوە و بە روحێکی برایانەوە کێشە ناوخۆییەکان چارەسەر بکەین و بە یەک گوتار و بە یەکڕیزییەوە هەوڵی دابینکردنی مافە رەواکانی گەلەمان بدەین ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا