بە وێنە.. راگری کۆلێژێکی زانکۆی بەسڕە دەستدرێژی دەکاتەسەر کچە خوێندکارێک

عێراق 20/03/2024

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

دوای بڵاوبوونەوەی گرتەی ڤیدیۆیی دەستدرێژیکردنەسەر کچە خوێندکارێک لەلایەن راگری کۆلێژێکی زانکۆی بەسڕەوە، وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی لەسەر راگرەکە پێکهێنا.

بە گوێرەی نوسراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق، بە فەرمانێکی وەزاری بڕیاردراوە بە دوورخستنەوەی (د. عماد شەعلان شاوی) راگری کۆلێژی کۆمپیتەر و تەکنەلۆژیای زانیاری زانکۆی بەسڕە، تا ئەو کاتەی کارەکانی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە بابەتەکە کۆتایی پێدەهێنرێ.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ژمارەیەک وێنەی ئەو راگرە بڵاوبوونەوە، تێیدا وا دەردەکەوێت لە ئۆفیسەکەی خۆیدا دەستدرێژیی سێکسی دەکاتە سەر خوێندکارانی کۆلێژەکەى.






ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا