"لە ئاهەنگەكانی نەورۆزدا، هیچ رووداوێكی نەخوازراو رووینەدا"

کوردستان 21/03/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

دەربارەی ئەگەری روودانی هەر رووداوێكی نەخوازراو لە میانەی بەڕێوەچوونی ئاهەنگەكانی نەورۆز، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی زانیاری ئاشكرا دەكات.

 سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی، 122 لە لێدوانێكدا رایگەیاند:" دوێنێ تا درەنگانی شەو بۆ هەر حاڵەتێكی نەخوازراو و بەهاناوەچوونی ئەو هاووڵاتییانەی تووشی روداوێك دەبن تیمەكانیان لەئامادەباشیدابوون".

ئاماژەی بەوەشكردووە:" خۆشبەختانە هیچ روداوێك رووینەداوە و لەكاتی بەڕێوەچوونی ئاهەنگەكانی نەورۆز، هەموو شتێك بە باشی بەڕێوەچووە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا