زانكۆی سلێمانی بووە ئەندامی تۆڕی كاریگەریی ئەكادیمی نەتەوە یەكگرتوەكان

کوردستان 23/03/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

سەبارەت بە ئەندامبوونی زانكۆی سلێمانی لە تۆڕی كاریگەریی ئەكادیمی نەتەوە یەكگرتوەكان (UNAI)دا، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی زانیاری خستەڕوو.

 وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" لە رێككەوتی (21/3/2024)وە، زانكۆی سلێمانی بە فەرمی بووەتە ئەندامی تۆڕی كاریگەریی ئەكادیمی نەتەوە یەكگرتوەكان، كە هەزار و 600 دامەزراوەی ئەكادیمی لە كۆی 150 وڵات لە سەرتاسەری جیهاندا لەخۆدەگرێت".

ئاماژەی بەوەشكردووە:" كاریگەریی ئەكادیمی نەتەوە یەكگرتوەكان دەستپێشخەرییەكی جیهانییە و هانی زانكۆكان دەدات پێكەوە كار بۆ ئامانجەكانی درێژخایەنی نەتەوە یەكگرتوەكان بكەن".

ئاماژەی بەوەشكردووە:" لەڕێی ئەندامێتی لەم تۆڕەدا، زانكۆی سلێمانی دەتوانێت سوود لەو وێركشۆپ و بەرنامەی ڕاهێنانە وەربگرێت كە پەیوەستن بە ئامانجەكان، جگە لەوەش زانكۆی سلێمانی (ئامرازێكی ئۆنلاین)ی دەخرێتە بەردەست كە هاوكاری زانكۆ دەكات لە چۆنیەتی كاركردنی لەسەر ئامانجەكان و لەمەودا زانكۆی سلێمانی دەشتوانێت بابەت دەربارەی ئامانجەكان لە ماڵپەڕی UNAIدا بڵاوبكاتەوە".

روونیشیكردووەتەوە:" لە ڕێگەی ئەنجامدانی چالاكی لەناو و دەرەوەی زانكۆدا، لە ئێستادا زانكۆی سلێمانی سەرقاڵی بڵاوكردنەوەی هۆشیارییە لەسەر ئامانجەكان و كاریش بۆ بەدیهێنانیان دەكات".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا