وەزیری دارایی: تا بەغدا هەموو پارەکە نەنێرێت مووچە دابەش ناکرێت

کوردستان 23/03/2024

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

ئاوات شێخ جەناب رایگەیاند، تاکو بەغدا تەواوی پارەی مووچەخۆران نەنێرێت دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات ناکەن، دەشڵێت " ئەگەر ئێستا مووچە دابەشبکەین بەغدا لەو پارەیە زیاتر نانێرێت ".

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێم لە میانەی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ژمارەیەک لە رۆژنامەنووسی دەزگا میدیاییەکان ئاماژەی بەوە:" تاکو ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق نزیکەی 600 ملیار دیناری ناردووە و هێشتا پارەی پێویست بۆ مووچەی 360 هەزار کارمەندی هێزە ئەمنییەکانی نەناردووە ".

ئەوەشی خستەڕوو، هۆکاری نەناردنی مووچەی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە وەزارەتی دارایی هەرێم ئامادە نییە لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەکان بنێرێت ".

وەزیری دارایی هەرێم راشیگەیاند، پێشنیازکراوە لە بری لیستی مووچەی کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان، کۆدی ئەو کارمەندانە رادەستی بەغدا بکرێت و عێراقیش بەو پێشنیازە رازی بووە.

لەبارەی پڕۆژەی " هەژماری من"یش وتی:" بە هیچ شێوازێک دەستبەرداری پڕۆژەکە نابن ".


ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا