شارەزایەکی کەشناسی پێشبینی
دەکات لە ئێوارەی سبەینیەوە شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و
لە هەندێک شوێن ئەگەری دروستبوونی لافاویش هەیە.
ئاراس جەبار، شارەزای بواری
کەشناسی ئاماژەی بەوەکرد:" لە ئێوارەی سبەینێ یەکشەممەوە بۆ
کاتەکانی بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە، ئەگەری ھاتن و قوڵبوونەوەی نزمە پاڵەپەستۆیەک
لە دەریای سوورەوە بۆ سەر ناوچەکانی باشووری ھەرێمی کوردستان ھەیە، بە تایبەت لە ناوچەکانی
سنوری ئیدارەی گەرمیان و خۆرھەڵاتی پارێزگای کەرکوک و سنوری پارێزگای سلێمانی و
ھەڵەبجە ".
ئەوەشی خستەڕوو:" لەو ماوەیەدا پێشبینی
بارانێکی بەخوڕ و زۆر لەو ناوچانە دەکرێت، کە رەنگە ببێتە ھۆی بەرزبوونەوەی ئاستی
ئاو و دروستبوونی لافاو لە ھەندێک ناوچەدا ".