هۆشدارییەک لە کەشناسییەوە؛ لە گەرمیان زیاتر لە 40 ملیم باران دەبارێت

کوردستان 24/03/2024

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هۆشدارییەکی لەبارەی ئەو شەپۆلە باران بارینەوە بڵاوکردەوە کە بڕیارە ئەمڕۆ رووبکاتە هەرێم.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند:" لە ئەنجامی دوو نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوور و کەندای عەرەب شەپۆلێکی باران بارین روو لە هەرێم دەکات".
ئاماژەی بەوەشکرد:" پێشبینی دەکرێت لە گەرمیان 35 – 45 ملیم، لە سلێمانی و هەڵەبجە و راپەڕین 20 – 25 ملیم، لە دهۆک حەوت – 12 ملیم و لە هەولێر 10 – 15 ملیم باران ببارێت".
باسی لەوەشکرد:" هاوکات لەگەڵ باران بارینەکەدا و لە کاتەکانی شەودا، بارستە هەوایەکی سارد روو لە ناوچەکەمان دەکات و لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان بەفر دەبارێت و ئەگەری تەرزە بارینیش هەیە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا