زانکۆی سلێمانی یەکەمی کوردستان و دووەمی سەر ئاستی عێراقە

کوردستان 24/03/2024

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

زانکۆی سلێمانی لەسەر ئاستی زانکۆ حکومی و تایبەتەکان لە ھەرێمی کوردستان پلەی یەکەم و لەسەر ئاستی عێراقیش پلەی دووەم بەدەستدەھێنێت.

بەپێی دامەزراوەی ئیندێکسی زانستی جیھانی، زانکۆی سلێمانی لە ساڵی ٢٠٢٤، لەسەر ئاستی زانکۆ حکومی و تایبەتەکان لە ھەرێمی کوردستان پلەی یەکەم و لەسەر ئاستی عێراقیش پلەی دووەمی بەدەست ھێنا، دامەزراوەکە بە پشتبەستن بە پێوەرەکانی گووگڵ سکۆلەر، ھەڵسەنگاندن بۆ توێژینەوەی توێژەرانی زانکۆکان دەکات. 

دامەزراوەی ئیندێکسی زانستی جیھانی بێجگە لە دیاریکردنی باشترین توێژەری زانکۆکان، ئاماژەش بە ژمارەی باشترین توێژەرەکانی ھەر زانکۆیەک لەسەر ئاستی جیھان دەدات، لە چوارچێوەیەشدا (پ. د. شجاعەدین بەکر عەزیز) لە کۆلێژی زانست بەشی فیزیا و ڕاگری سەنتەری توێژینەوە و پەرەپێدان، بە باشترین توێژەری زانکۆی سلێمانی دەستنیشانکرا.

لەوبارەیەوە سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی رایگەیاند، ئەو سەرکەوتنە نیشاندەری ئەوەیە، زانکۆی سلێمانی لەبەھێزی، ئاستبەرزی و کاریگەریی توێژینەوەی توێژەرەکانیدا بەردەوام لە بەرەوپێشچوونێکی بەرچاو و خێرادایە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا