لە رۆژهەڵاتی کوردستان کۆڵبەرێک بە تەقەی راستەوخۆی
هیزەکانی ئێران گیانی لەدەستدا و یەکێکی دیکەش بەهۆی راوەستانی دڵییەوە گیانی
لەدەستدا.
رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند:"
بەگوێرەی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوەکەمان، کۆڵبەرێک بە ناوی سۆران عەبدی لەکاتی
کارەکەیدا لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە
سەختی بریندارکرا، لەکاتی گواستنەوەشی بۆ نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی
لەدەستدا".
ئاماژەی بەوەشکرد:" کۆڵبەرەکە تەمەنی 22 ساڵ بووە و
خێزانداریش بووە، هەروەها خەڵکی بانە بووە، هاوکات کۆڵبەرێکی دیکە کە خەڵکی گوندی
زێڕانی سەر بە شاری جوانڕۆیە و ناوی محەمەد بایەرە و تەمەنی 48 ساڵە، لەکاتی کۆڵبەریدا
لە سنووری نەوسوود بەهۆی راوەستانی دڵییەوە گیانی لەدەستداوە".