کەشناسی: ئەمڕۆ بارانە و سبەی پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

کوردستان 26/03/2024

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێم بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند:"ئەمڕۆ سێشەممە، لە زۆربەی کاتەکاندا ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و نمە باران لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت، لە کاتەکانی ئێوارەشدا باران بارین بەشێوەی نمە باران و بارانی مامناوەند تەواوی ناوچەکان دەگرێتەوە و رێژەی دابارین لە پارێزگای دهۆک زیاتر دەبێت بەراورد بە ناوچەکانی دیکە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" سبەی چوارشەممە، ئاسمان هەوری تەواو ەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی بارانی بچڕ بچڕ بە تایبەتی لە کاتەکانی بەیانی زوودا، پلەکانی گەرماش بە رێژەی دوو بۆ چوار پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەرزدەبنەوە".
باسی لەوەشکرد:" بەرزترین پلەکانی گەرمای سبەی شارەکانی هەرێم بەمشێوەیە دەبێت:
هەولێر : 18
سلێمانی : 17
دهۆک : 16
کەرکوک : 20
هەڵەبجە : 18
زاخۆ : 17
سۆران : 15
حاجی ئۆمەران : 6
گەرمیان : 22

Alternate Text

دوایین هەواڵ

سەرۆککۆماری عێراق دەچێتە بەحرەین

عێراق 32 خولەک پێش ئێستا

شاندێکی حکومەتی هەرێم گەیشتە بەغدا

کوردستان 10 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا