"شەپۆلی ئەم دوایییەی باران بارین ئاستی ئاوی بەنداوەكانی بەرزكردووەتەوە"

کوردستان 26/03/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەكانی هەرێم رایگەیاند، ئاوی بەنداوەكانی بەرزتر بووەتەوە و تا ناوەڕاستی مانگی پێنج وەرزی گلدانەوەی ئاوە.

 رەحمان خانی، بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەكانی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" لە ماوەی هەفتەیەكدا 600 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی بەنداوەكان زیادی كردووە و چاوەڕێی بەرزتربوونەوەی ئاستی ئاوی بەنداوەكانین لە مانگی داهاتوودا، چونكە تا ناوەڕاستی مانگی پێنج وەرزی گلدانەوەی ئاوە".

ئاماژەی بەوەشكردووە:" ئاستی ئاوی بەنداوی دوكان دوو مەتر و 30 سانتیمەتر لە ساڵی رابردوو بەرزترە و وردە وردە ئاستی ئاوی بەنداوەكە زیاتر دەبێت و بەردانەوەی ئاو تێیدا كەمكراوەتەوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا