عەلی جاسم یاریزانی
هەڵبژاردەی عێراق و یانەی قووە جەوییە قولو پێی توشی پێکان بووە و بۆ ماوەی چەند
رۆژێک لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە.
عەلی جاسم لە یاری
رابردووی یانەکەی بەرامبەر یانەی حدود توشی ئەو پێکانە بووە و ئەیوب ئۆدیشۆ، راهێنەری
یانەی قووەجەوییە بڕیاریداوە ئەو یاریزانە بۆ ماوەی سێ رۆژ لە راهێنانەکان
دووربخرێتەوە و پشوویەک بدات.
عەلی جاسم یەکێکە لە یاریزانە
دیارەکانی هەڵبژاردەنی تۆپی پێی عێراق و چاوەڕوان دەکرێت لەگەڵ هەڵبژاردەی ئۆڵەمپی
عێراق بەشدار بێت لە ئۆڵەمپیادی 2024ی پاریس، کە بڕیارە 26ی تەمموزی 2024
دەستپێبکات و تاکو 11ی ئابی ئەمساڵ بەردەوام بێت.