پەرلەمانتارێک: تەنها بانكە فیدراڵییەكان رێگەپێدراون بۆ تەوتینكردنی مووچەی

کوردستان 26/03/2024

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، تەنها بانكە فیدراڵییەكان رێگەپێدراون بۆ تەوتینكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ سێشەممە، دوای کۆبوونەوەی شاندی "هەژماری من" لەگەڵ هەردوو فراکسیۆنی یەکێتی و پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، د.بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، تێبینیمان هەبوو لەسەر ئەوەی سەرجەم ئەو بانکانەی لە پڕۆژەی هەژماری من بەشدارن، بانکی تایبەتن، ئەوەش لە کاتێکدا کە خەڵکی هەرێمی کوردستان ئەزموونێکی خراپیان هەیە لەگەڵ بانکی ئەهلیدا و متمانەیان پێیان نییە.

وتیشی، پرسیارمان لە شاندەکە کرد بۆچی بانکە حکومییە عێراقییەکان بەشدارناکەن لە پڕۆژەکەدا، لەکاتێکدا کە هەردوو بانکی رافیدەین و رەشید لارییان نییە لە هەرێمی کوردستان لق بکەنەوە.

ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەش کرد، بەپێی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی عێراق، تەنها بانكە فیدراڵییەكان رێگەپێدراون بۆ تەوتینكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا