ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی مووچەوە بڕیار دەدات

کوردستان 27/03/2024

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا لەبارەی دابەشکردنی مووچەوە بڕیار بدرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و یەکێک لە بڕگەکانی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە دواین پێشهاتەکان سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەران.
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لەکاتێکدایە هێشتا مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی هەرێم دابەشنەکراوە و چاوەڕوان دەکرێت، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی ئاماژەپێکراودا لەوبارەیەوە بڕیارێک بدرێت.
پێشتر وەزارەتی دارایی عێراق زیاترە لە 600 ملیار دیناری خستە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم و حکومەتی هەرێمیش رایگەیاند، مووچەی بەشێک لە فەرمانبەران نەنێردراوە، بەوهۆیەشەوە دەست بە دابەشکردنی مووچە ناکرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا