ڕێباز حەملان: سبەی لیستی مووچە رادەگەیەنرێت

کوردستان 27/03/2024

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی مانگی دوو رادەگەیەنێت و سەرەتای هەفتەی داهاتووش دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.

رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، چاوەڕێ دەکرێت سبەی پێنجشەممە وەزارەتی دارایی عێراق تەواوکاریی مووچەی مانگی دوو رەوانە بکات و سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو:" وردبینیی لە کۆدی هێزەکانی پێشمەرگە و کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان لەلایەن چاودێریی دارایی هەرێمەوە تەواوکراوە و ڕەوانەی بەغدا کراوە ".

نوێدەکرێتەوە..

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا