"ئەمڕۆ لیستی مووچە بڵاودەکرێتەوە"

کوردستان پێش 4 هەفتە

Alternate Text

بڕیارە ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم لیستی مووچەی مانگی شوبات بڵاوبکاتەوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست BMC کەوتووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران بڵاودەکاتەوە.
بڕیاریشە لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە و بەگوێرەی ئەو لیستەی ئەمڕۆ رادەگەیەندرێت، دەست بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بکرێت.
پێشتر رێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئاشکرایکردبوو، ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق تەواوکەری مووچەی مانگی شوبات رەوانەی هەرێم دەکات.
لەلایەکی دیکەشەوە پێشەوا هەورامانی وتەبێژی مەسرور بارزانی وتی:" هەفتەی داهاتوو لیستی موچەی مانگی ئاداریش رەوانەی بەغدا دەکرێت و لەگەڵ گەیشتنی پارەکەی بەغدا،  دەست بە دابەشکردنی مووچەی ئەو مانگەش دەکرێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا