بەهۆی بڵاوبوونەوەی شەپۆلێكی پەتای ئەنفلوەنزاوە كە بەهۆی گۆڕانكاری كەشوهەواوە بڵاوبووتەوە، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی كۆمەڵێك رێنمای بڵاودەكاتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە راگیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" پەتای ئەنفلۆنزا نەخۆشیەكی درمی ڤایرۆسیە و دەبێتە هۆی هەوكردنی كۆئەندامی هەناسە و لەرێگەی تێكەڵاوی و نزیكبوونەوە و تەوقەكردن و بەركەوتنی پرژی كۆكە و پژمەی كەسی تووشبوو دەگوازرێتەوە".
نیشانەكانی تووشبوون بەم پەتایە:
-تا.
- سەرئێشە.
- كۆكە و پژمە.
- تەڕبوونی هەردوو دەرچەی لووت.
- ئازاری ماسوولكەكان.
- دڵتێكەڵهاتن.
- هەوكردنی قوڕگ.
رێگاكانی خۆپاراستن لێی:
- لەكاتی كۆكە و پژمەدا دەم ولوت بەكلێنیكس دابپۆشە.
- زوو زوو دەستەكانت بەئاو و سابون بشۆ.
- كلێنیكسی بەكارهاتوو بخەرە ناو سەبەتەی خۆڵەوە.
- دووركەوتنەوە لەبەكارهێنانی كەلوپەلی كەسانی تووشبوو.
- بەردەوام هەواگۆڕكێ لەماڵ و شوێنی نیشتەجێبوون بكرێت.
- دووركەوتنەوە لەشوێنی قەرەباڵغ.