سەرۆک کۆماری عێراق: دواکەوتنی خەرجکردنی مووچە، کاریگەری راستەوخۆی هەیە

عێراق پێش 4 هەفتە

Alternate Text

سەرۆک کۆماری عێراق، لەمیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دارایی فیدڕاڵی، رایگەیاند، دواکەوتنی خەرجکردنی مووچە راستەوخۆ کاریگەری لەسەر ژیانی هاوڵاتییان هەیە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆکایەتی کۆمار رایگەیاند، د.لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق کۆبووەوە، و تێیدا جەختیکردەوە لە خێراکردنی پڕۆسەی خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی و شەهید و ئەنفالکراوان، بە تایبەتیش دوای بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی.

وتیشی، پێویستە ئاستی هەماهەنگی لەنێوان هەردوو دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن بەرزبکرێتەوە بۆ تێپەڕاندنی یاسای بودجەی 2024، هەروەها پشتگیری لە پڕۆگرامی خزمەتگوزاری حکومەت بکرێت بەو ئامانجەی سوودی بۆ هاوڵاتییان هەبێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا