نەرمین مەعروف: تاکو مووچەی مانگی شوبات دابەشنەکرێت بەغدا مووچەی ئادار نانێرێت

کوردستان 28/03/2024

Alternate Text

ئەندامێکی لیژنەی دارایی رایگەیاند، تاکو حکومەتی ھەرێم مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران دابەشنەکات، عێراق مووچەی مانگی ئادار نانێرێت.

نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، تاکو حکومەتی ھەرێم مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران دابەشنەکات، وەزارەتی دارایی عێراق پارە نانێرێت بۆ مووچەی مانگی ئاداری فەرمانبەرانی ھەرێم.

ئەوەشی خستەڕوو:" ناردنی لیستی مووچەی مانگی ئاداری فەرمانبەرانی ھەرێم بۆ وەزارەتی دارایی عێراق، ھیچ سوودێکی نابێت، تاوەکو حکومەتی هەرێم مووچەی مانگی شوبات دابەشنەکات  ".

ئەمەش لەکاتێکدایە، بڕیارە رۆژی یەکشەممەی سەرەتای هەفتەی داهاتوو وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات بکات، بەڵام تاکو ئێستا لیستی مووچەی ئەو مانگەی بڵاونەکردووەتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا