رەئیسی: خامنەیی چەكی ئەتۆمی حەرامكردووە و هەوڵی بەدەستهێنانی نادەین

جیهان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

سەرۆككۆماری ئێران لەبارەی فتوای حەرامكردنی چەكی ئەتۆمی لەلایان رابەڕی شۆڕشی ئیسلامی ئێران و هەوڵنەدانیان بۆ بەدەستهێنانی ئەو چەكە، روونكردنەوە دەدات. 

 بەپێی رۆژنامەی شەرق لئەوسەت، ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆككۆماری ئێران لە لێدوانێكدا رایگەیاندووە:" تاران بەرنامەی ئەتۆمییەكەی بەمەبەستی ئاشتی بەكاردەهێنێت و نایەوێت ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی و ئایەتوڵا عەلی خامنەیی، رابەڕی شۆڕشی ئێران چەكی ئەتۆمی حەرام كردووە".

پێویستە تەواوی سزا نێودەوڵەتییەكانی لەسەر وڵاتەكەمان هەڵبگیرێن

ئاشكراشیكردووە:" پێویستە تەواوی سزا نێودەوڵەتییەكانی لەسەر وڵاتەكەمان هەڵبگیرێن، چونكە هەوڵانە هیچیان لێسەوز نابێت". 

ئێران لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا بڕی پێویستی یۆرانیۆمی پیتێندراوی دەبێت

لەبەرانبەریشدا، رافاێل گرۆسێی، بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم (IAEA) رایگەیاند:" ئێران لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا بڕی پێویستی یۆرانیۆمی پیتێندراوی دەبێت بۆ دروستكردنی بۆمبی ئەتۆمی و دەبێت خاوەنی ئەو چەكە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا