خشتەی دابەشکردنی مووچە بڵاوکرایەوە

کوردستان 28/03/2024

Alternate Text

وەزارەتی دارایی و ئابووری خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی بڵاوکردەوە و رۆژی شەممە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 30 ئاداری 2024 دەست به دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و بە وەزارەتی تەندروستی دەستپێدەکات.

بە گوێرەی خشتەکە لە ماوەی چوار رۆژدا مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆران دابەشدەکرێت، بەڵام لیستەکە ناوی وەزارەتی پێشمەرگە و ئەنجومەنی ئاسایش و بەشێک لە دەزگا ئەمنییەکانی تێدا نییە و پێدەچێت حکومەتی هەرێم چاوەڕوانی پارەی مووچەی ئەو شوێنانە بکات، ئەوکات مووچەی ئەو شوێنانەش دابەش بکرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا