هاوڵاتییەکی دانیشتووی
شاری کەرکوک بە گومانی توشبوون بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون داخڵی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی
شاری سلێمانی کراوە و لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە.
بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی دەستی BMC کەوتووە، ئەو هاوڵاتییە هەڵگری کۆمەڵێک نیشانەی نەخۆشی تای خوێنبەربوونە، بەڵام تاکو ئێستا تەندروستی سلێمانی دڵنیا نییە لەوەی ئەو کەسە توشبووی ئەو نەخۆشییەیە یاخود نا، بۆیە پشکنینی بۆ ئەنجامدراوە و پشکنینەکانیش رەوانەی بەغدا کراون.
زانیارییەکان باس لەوەشدەکەن، چاوەڕوان دەکرێت بەمزووانە ئەنجامی پشکنینەکان لە بەغداوە بگەڕێتەوە، هاوڵاتییەکەش لە ئێستادا لۆە ژێر چاودێری پزیشکیدایە.
تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی کوشندەیە و لەڕێگەی ئاژەڵەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ، بەتایبەت ئەو کەسانەی بەخێوکەری ئاژەڵ یان هەندێک جۆری ئاژەڵی ماڵییان هەیە، هەروەها لەڕێگەی بەرکەوتن بە شلە دەردراوەکانی کەسی تووشبووەوە دەگوازرێتەوە.