بەهۆی تێوەگلانی لە ساختەكارییە دارایی و ئەلیكترۆنییەكانەوە سام بانكمان، خاوەنی پێشووی سەكۆی FTX لەلایەن دادگەیەكی ئەمریكاوە بە 25 ساڵ بەندكردن سزا درا.
بەپێی ئاژانسی Reuters، خاوەنی پێشووی سەكۆی FTX بەهۆی تۆمەتباركردنی بە ساختەكاری دارایی و ئەلیكترۆنییەوە كە بە پادشای دراوە دیجیتاڵییەكان ناوبانگی دەركردبوو سزای زیندانیكردنی بەسەردا سەپێندرا.
ئاماژەی بەوەشكردووە:" تۆمەتی سزادانەكەی بریتیە لە دزینی 8 ملیار دۆلاری بەشداربووانی سەكۆكەی و دادگای باڵای مێنهاتن سزاكەی بەسەردا جێبەجێكردووە".
باسی لەوەشكردووە:" سەرەڕای ئەوەی تۆمەتبار پێش خوێندنەوەی بڕیاری دادگاكە داوای لێبووردنی كرد، بەڵام ئەو هەڵوێستەی هیچی لە سزاكەی نەگۆڕی و بە گێڕانەوەی پارەی تەواوەتی بەشداربووانیش پەیوەستكراوە".