گەرمیان،، رووداوێکی سەختی هاتوچۆ قوربانی لێکەوتەوە

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

لە رووداوێکی سەختی هاتوچۆدا لە ئیدارەی گەرمیان، چەند کەسێک بوونە قوربانی.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، لەسەر ڕێگای کەلار ناحیەی باوەنور ئۆتۆمبێلێکی جۆری (کیا سۆرینتۆ) بەئاراستەی کەلار هاتووە لەنزیک گوندی (چاڵە ڕەش) کۆنترۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕا.

حەوت کەس برینداربوون

باسی لەوەش کردووە، بەهۆی رووداوەکەوە  شۆفێری ئۆتۆمبیلەکە و شەش لە سەرنشینەکانی بریندار بوون.

هاتوچۆی گەرمیان دەشڵێت، دواتر بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کران، لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردوە.

وێنەی رووداوەکە:

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا