لە ناحیەی رزگاری سەر بە قەزای خەبات كە دەكەوێتە رۆژئاوای هەولێرەوە، ئێسكێكی گەورە دۆزرایەوە.
سیروان ساڵح عەلی، سارەزای كەشناسی و رووداوە سروشتییەكان لە پێگەی فەرمی خۆی بڵاویكردەوە:" ئەمڕۆ پێنجشەممە لە گوندی مەنسورئەلكان سەر بە ناحییەی رزگاری لە قەزای خەبات ئێسكەپەیكەرێكی گەورە دۆزرایەوە".
ئاماژەی بەوەشكردووە:" ئۆدینەوەی ئەم ئێسكە پەیكەرە بەهۆی بارانی بەخوڕ و لافاوی رۆژانی ڕابردووی ناوچەكەوە دەركەوتبووە".