دەربارەی كێشەكانی عێراق و هەرێم وەزیری دەرەوەی روسیا و سەرۆكی یەكێتی كۆبوونەوە

کوردستان پێش 4 هەفتە

Alternate Text

ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی روسیا كۆبۆیەوە و هەردوولا جەختیان لە بەهێز كردنی پەیوەندییەكان و رێگریكردن لە بەكارێهێنانی خاكی عێراق بۆ چارەسەری كێشەكان كردەوە".

 وێبسایتی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی روسیا سەردانەكەی ئەمڕۆی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستانی كرد و لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" ئەم سەردانەی سەرۆكی یەكێتی بۆ روسیا و كۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەمان زیاتر پەیوەستداربوو بە پتەوكردنی پەیوەندییە دۆستانەی نێوان روسیا و عێراق و لەوچوارچێوەیەشدا پێشخستنی هاوكاریی هەمەچەشن و پەوەندییە هاوبەش لەگەڵ هەرێمی كوردستانی عێراق تاوتوێكرا". 

ئاماژەی بەوەشكردووە:" بە وردی هەردوولا بیروڕایان لەبارەی بابەتە پەیوەندیدارەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاڵوگۆڕ كرد، هەروەها بە گرنگییەوە بارودۆخی ئێستای كوردستانی عێراق و عێراق بە گشتی تاوتوێكران، هەردوولاش پشتیوانی خۆیان بۆ هەوڵە دەستەبەرەكانی سەروەری و یەكپارچەیی خاكی عێراق دووپات كردەوە، لەلایەكی دیكەشەوە رێزگرتن لە دەستوورەی عێراق و رێگریكردن لە بەكارهێنانی خاكی عێراق وەك گۆڕەپانێكی جەنگ بۆ یەكلاكردنەوەی ململانێیە نێوخۆیی و دەرەكییەكان".

ئەوەشیحستەڕوو:" میخائیل بۆگدانۆڤ، نوێنەری تایبەتی سەرۆكی فیدراسیۆنی روسیا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا و جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا، ڕاوێژێكی بەرفراوانییان  لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی ئەنجامدا".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا