بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی رایگەیاند، لە سبەینییەوە دەستدەکەن بە نۆژەنکردنەوەی پارکی ئازادی و دەڵێت " شوێنی یاری منداڵان، وەرزشکردن و دەریاچەکەی نۆژەندەکرێتەوە ".
بەهرۆز سالار، بەرێوبەری باخچەکانی سلێمانی بە BMC راگەیاند، ئامادەکاری تەواو کراوە بۆ نۆژەنکردنەوەی پارکی ئازادی و لە سبەینییەوە دەست بە کارەکانیان دەکەن.
ئەوەشی خستەڕوو، سەرەتا شوێنی یاریکردنی منداڵان نۆژەندەکرێتەوە، دواتریش شوێنی تایبەت بە راکردن بۆ وەرزشوانان دروستدەکرێت و ئامێرەکانی وەرزشی ناو پارکەکە نوێدەکرێنەوە، لە قۆناغی دواتریشدا دەریاچەی یەکی باخچەکە نۆژەندەکرێتەوە.
ئەم هاوینە باخچە و بلوارەکان کێشەی کەمئاوییان نابێت
لەبارەی ئامادەکارییەکانیان بۆ وەرزی گەرما باسی لەوەکرد، لە ئێستاوە دەستیان بە بژارکردن و پاککردنەوەی گیا بەهارییەکانن لە باخچە و بلوارەکانی شارەکە، لە چەند رۆژی داهاتووشدا پلان بۆ ئاودێریکردن دادەنێن و بۆ ئەم وەرزی هاوینە باخچە و بلوارەکان کێشەی کەمئاوییان نابێت.