دابەشکردنی ئاو لە سلێمانی راگیرا

کوردستان 28/03/2024

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە سووتەمەنی رژاوەتە ناو پڕۆژەی ئاوی دوکان، دەشڵێت " لەپێناو سەڵامەتی هاوڵاتییان پڕۆژەکە راگیراوە ".

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی لە ئاگادارییەکدا ئاماژەی بەوەکرد:" بەهۆی رووداوی هاتوچۆی دوو بارهەڵگری سووتەمەنی لە قەزای دوکان، هەندێک سووتەمەنی رژاوەتە زێی دوکانەوە، هاووڵاتییان ئاگاداردەکەین لەبەر تەندروستییان و سەلامەتییان، هەردوو پڕۆژەی ئاوی دوکان - سلێمانی دابەشکردنی ئاو راگیراوە ".

ئەوەشی خستەڕوو:" راگرتنی پڕۆژەکە بۆ ماوەیەکی کاتییە، تاکو دڵنیادەبینەوە لە پاکبوونەوەی ئاوی زێیەکە ".

ئەمەش لەکاتێکدایە، چەند رۆژێک پێش ئێستا بەهەمان شێوە تانکەرێکی سووتەمەنی لەو سنوورە توشی رووداوی هاتوچۆ بوو، بەوهۆیەوە سووتەمەنی رژایە ناو پڕۆژەکەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا