سەرپەرشتیارانی یەکێتی بۆ بازنەکانی پارێزگاکان لە هەڵبژاردن ئاشکرا دەکرێن

کوردستان پێش 4 هەفتە

Alternate Text

لە نووسراوێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستاندا، ناوی ئەو کەسانە ئاشکرا دەکرێت کە لەلایەن حزبەکەوە بۆ سەرپەرشتیاری بازنەکانی پارێزگاکان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکراون.
بەگوێرەی نووسراوێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە واژووی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی حزبەکەی لەسەرە، بڕیاردراوە بە دانانی قوباد تاڵەبانی، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، سەرکەوت زەکی، هاوڕێ دارا و جوان ئیحسان بە سەرپەرشتیاری بازنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان.
هاوکات لە نووسراوەکەدا ئەوەش هاتووە:" ئەحمەد حەمەکەریم بە سەرپەرشتیاری بازنەی ئیدارەی گەرمیان، مامۆستا جەلال شێخ کەریم، مستەفا چاڵاوی، حەمەسور دوشیوانی بە سەرپەرشتیاری بازنەکانی چەمچەماڵ، میران محەمەد، وەستا رەسوڵ عومەر و کاکە مەند کاکەڕەش بە سەرپەرشتیاری بازنەکانی راپەڕین دانراون".
باس لەوەشکراوە:" هەریەکە لە وەهاب مەجید و سالار لالە سەرحەد بە سەرپەرشتیاری بازنەکانی هەڵەبجە، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ، ئاسۆ مامەند، رێواز فایەق و بورهان سەعید سۆفی بە سەرپەرشتیاری بازنەکانی هەولێر دانراون".
روونیشکراوەتەوە:" هەریەکە لە شاڵاو عەلی عەسکەری، نزار محەمەد سەعید، ئاراس جیهانگیر، لەتیف نێروەیی و ئەمین بابەشێخیش بە سەرپەرشتیاری بازنەکانی پارێزگای دهۆک دانراون".
لە نووسراوەکەی یەکێتیدا ئاماژە بەوەشکراوە:" لێپرسراوی مەڵبەندەکان لە سنووری هەڵبژاردنەکانی خۆیان بەشێک دەبن لە لیژنەکان، هەروەها ناەوندی کاروباری یاسایی بەرپرسە لە سەرجەم کاروبارە یاساییەکانی پڕۆسەی هەڵبژاردن بە هەماهەنگی لەگەڵ مەکتەبی هەڵبژاردن لەلایەن تەلار لەتیف و رزگار حاجی حەمە، سەرجەم مەکتەب و مەڵبەند و ئۆرگانەکانیش پابەندی پلان و بەرنامەکانی مەکتەبی هەڵبژاردن دەبن".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا