بۆ رێگریکردن لە بەرزبوونەوەی نرخەکەی رێگە بە هاوردەکردنی گۆشت دەدرێت

کوردستان 04/04/2024

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، بە مەبەستی رێگریکردن لە بەرزبوونەوەی نرخەکانیان، رێگە بە هاوردەکردنی گۆشتی سوور و ئاژەڵی زیندوو و ماسی دەدرێت.
قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند:" بە مەبەستی دانانی هاوسەنگی بەروبومی ئاژەڵی و پەلەوەری لە پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە دیوانی قائیمقامیەت، بە ئامادەبوونی لێپرسراوان و نوێنەرانی بەرێوەبەرایەتییەکانی چاودێری بازرگانی، ئاسایشی ئابوری، تەندروستی و ڤیتێرنەری، کشتوکاڵی سلێمانی)، بە سەرپەرشتی ئاوات محمەد، قائیمقامی سلێمانی، لیژنەی دیاریكردنی بەروبومی ئاژەڵی و پەلەوەری و ماسی کۆبونەوەی مانگانەی خۆی ئەنجامدا".
ئاماژەی بەوەشکرد:" لە کۆبونەوەکەدا، گفتوگۆ کرا لەسەر میکانیزمەکانی پاراستنی هاوسەنگی لەنێوان بەرهەمی ناوخۆیی و هاوردەكراودا، بە جۆرێک کە خواستی هاوڵاتیان و پێداویستی بازار پربکاتەوە، هاوکات رێگری لە بەرزبوونەوەی نرخ بکرێت و گرنگی زیاتریش بە بەرهەمی ناوخۆیی بدرێت، لەو پێناوەشدا بریار درا بە هەماهەنگی لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ پرکردنەوی خواستی هاوڵاتیان و رێگریکردن لە بەرزبوونەوەی نرخ، پشت بە مریشک و هێلکەی پرۆژەکانی ناوخۆ ببەسترێت، هەروەها لە چوارچێوەی بریاڕ و رێنماییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رێگە بە هاوردەکردنی گۆشت و ئاژەڵی زیندوو و ماسی بدرێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا