لێپرسراوی
ناوەندی یاسایی یەكێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند، دواخستنی هەڵبژاردن زیان بە
پێگەی هەرێمی کوردستان دەگەیەنێت.
تەلار لەتیف
لێپرسراوی ناوەندی یاسایی یەكێتی نیشتمانی کوردستان بە BMC راگەیاند:"
ئێمە هەمیشە لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردندا بووین و داوامانکردووە کە لەکاتی
دیاریکراوی خۆیدا هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت".
کارمان بۆ ئەوە کردووە هیچ بیانوویەکی سیاسی نەبێتە هۆی دواخستنی هەڵبژاردن
ئاماژەی
بەوەشکرد:" هاوکات هەمیشە کارمان بۆ ئەوە کردووە هیچ بیانوویەکی سیاسی نەبێتە
هۆی دواخستنی هەڵبژاردن، چونکە دواخستنی هەڵبژاردن لە رووی سیاسی و یاساییەوە زیان
بە پێگەی هەرێم دەگەیەنێت".
وتیشی:" ئێمە لەگەڵ ئەوەداین پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان
نوێنەری راستەقینەیان هەبێت نەک نوێنەری حزبی دیکەبن".