سەرۆکی یەکێتی: هەڵبژاردن دواناخرێت

کوردستان 07/04/2024

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند، وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دواناخرێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان شەوی رابردوو دوای بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە بەغدا رایگەیاند:" وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن دواناخرێت و لەکاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێت".

دەنگۆی دواخستنی هەڵبژاردنیان بڵاوکردووەتەوە

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەهۆی ئەوەی لایەنێکی سیاسی رەتیکردووەتەوە بەشداری هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان بکات، چەند سەرچاوەیەکی نافەرمی دەنگۆی دواخستنی هەڵبژاردنیان بڵاوکردووەتەوە.
پێشتر چەندجارێک وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە هۆکاری جیاواز دواخراوە، بەڵام لە دوایین بڕیاریدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە بە دیاریکردنی رۆژی 10ی حوزەریانی ئەمساڵ بۆ بەڕیوەچوونی هەڵبژاردنەکە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا