ئەردۆغان وردەکاری سەردانەکەی بۆ عێراق ئاشکرادەکات

عێراق پێش 2 هەفتە

Alternate Text

سەرۆکی تورکیا گرنگترینی ئەو دۆسیانەی ئاشکراکرد کە لە سەردانەکەیدا بۆ عێراق تاوتوێیان دەکات.

وا بڕیارە رۆژی دووشەممە 22ی نیسانی 2024، رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ یەکەم جار دوای هەڵبژاردنەوەی وەک سەرۆکی تورکیا سەردانی عێراق بکات، لەو بارەیەوە ناوبراو دوای کۆبوونەوەی کابینەی حکومەت بە میدیاکانی راگەیاند:" سەردانەکە گرنگی تەواوی هەیە بۆ ئێمە، گرنگترین دۆسیەکان بریتین لە سامانی ئاو و غازی سروشتی و نەوتی رەش، کە ئەوەش لەسەر داواکاری بەغدا بووە".

هەوڵدەدەین کێشەکان چارەسەر بکەین

وتیشی، پێداچوونەوە بۆ داواکەی حکومەتی عێراق دەکەین بە تایبەتی لە دۆسیەی سامانی ئاودا و هەوڵدەدەین ئەو کێشەیەیان لەگەڵ چارەسەر بکەین، ئەوان چارەسەریان دەوێت و ئێمەش بەو ئاڕاستەیە هەنگاو دەنێین، دۆسیەیەکی دیکە هەناردەکردنی نەوتە بۆ تورکیا، کە هەوڵی چارەسەرکردنی ئەوەش دەدەین

رەنگە سەردانی هەولێر بکەم

هەر لەبارەی سەردانەکەی، ئەردۆغان رایگەیاند:" رەنگە دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەکانم لەگەڵ بەرپرسان لە بەغدا، سەردانی هەولێریش بکەم".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا