بافڵ جەلال تاڵەبانی: کورسییەکانی یەکێتی زۆر زیاد دەکات

کوردستان پێش 2 هەفتە

Alternate Text

بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کورسییەکانی یەکێتی "زۆر زیاد دەکات ".

ئەم هەڵبژاردنە زۆر گرنگە 

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا داوای لە سەرجەم لایەنەکان کرد بەشداربن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و وتی:" ئەم هەڵبژاردنە زۆر گرنگە و ئەم وڵاتە پێویستی بە گۆڕانکاری و دەرکردنی کۆمەڵێک یاسای نوێیە لە رێگەی پەرلەمانەوە ".

پێویستمان بە حکومەتێکە کە گفتوگۆی جددی بکات لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ

ئەوەشی خستەڕوو:" پێویستمان بە حکومەتێکە کە گفتوگۆی جددی بکات لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ، بۆ ئەوەی مووچە و بودجەی هەرێمی کوردستان پارێزراو بێت ".

سەرۆکی یەکێتی وتیشی:" هەماهەنگییەکانی حکومەتی فیدراڵ لەگەڵ حکومەتی هەرێم بەردەوام دەبێت ئەگەر هەرێمیش ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ بکات ".

 

Alternate Text

دوایین هەواڵ

سبەی پشووی فەرمییە

کوردستان 24 خولەک پێش ئێستا

عێراق نرخی بەنزین بەرز دەکاتەوە

عێراق 53 خولەک پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا