سەمیر هەورامی بۆ BMC: هیچ خانەشینێکی هەرێم مووچەکەی لە 500 هەزار دینار کەمتر نابێت

کوردستان پێش 2 هەفتە

Alternate Text

وتەبێژی قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، بە پێی بڕیاری دادگای فیدراڵی پێویستە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و عێراق هاوتا بکرێت، دەشڵێت " هیچ خانەشینێکی هەرێم مووچەکەی لە 500 هەزار دینار کەمتر نابێت ".

دەبێت مووچەی سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێم و عێراق هاوتا بکرێت

سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی بە BMC  راگەیاند، لە بەغدا کەمترین مووچەی خانەنشین 500 هەزار دینارە، بەڵام لە هەرێم هەندێک لە خانەنشینان مووچەکانیان نزیکەی 200 هەزار دینارە، بۆیە دەبێت مووچەی سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێم و عێراق هاوتا بکرێت.

لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی چواریش وتی:" چاوەڕێین حکومەتی عێراق دەست بکات بە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی خۆی، ئەوکات ئێمەش لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم رەوانە دەکەین ".

پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دوو تا سێ مانگ دەخایەنێت

ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی ئەوەی زیاتر لە 10 ساڵە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران لە هەرێمی کوردستان راگیراوە، دەبێت دۆسیەی سەرجەم مووچەخۆران بکرێتەوە و وردبینیان بۆ بکرێت، ئەمەش کاتێکی زۆری پێدەچێت، کە رەنگە دوو تا سێ مانگ بخایەنێت.

سەمیر هەورامی باسی هەڵبژاردنی کرد و وتی، هیچ گۆڕانکاری و پێشهاتی نوێ نییە، یەکێتی جەخت لەوەدەکاتەوە کە دەبێت لە 10ی 6ی 2024 هەڵبژاردن بکرێت، ئەگەر هەڵبژاردن نەکرێت بە دڵنیاییەوە ئەو پێگە گرنگەی ئێستا هەرێمی کوردستان لە رووی نێودەوڵەتییەوە هەیەتی، نامێنێت.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

سبەی پشووی فەرمییە

کوردستان 19 خولەک پێش ئێستا

عێراق نرخی بەنزین بەرز دەکاتەوە

عێراق 48 خولەک پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا