لاهور شێخ جەنگی بۆ BMC: ناچمە یارییەکەوە ئەگەر نەزانم ئەوسەری چی تێدایە

کوردستان پێش 2 هەفتە

Alternate Text

لاهور شێخ جەنگی رایگەیاند، ئەگەر هەڵبژاردن بکرێت لیستی بەرەی گەل ئەنجامێکی باش بەدەستدەهێنێت، دەشڵێت " ناچمە یارییەکەوە ئەگەر نەزانم ئەوسەری چی تێدایە ".

هەستدەکەم هەڵبژاردن دوابخرێت

لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی لیستی بەرەی گەل بە BMC راگەیاند:" حەز دەکەم هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا بکرێت و ئێمە ئامادەکاریمان بۆی کردووە، بەڵام هەستدەکەم دوابخرێت، کە ئەمە لە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستاندا نابێت ".

ئەوەشی خستەڕوو:" ئەگەر هەڵبژاردن دوابخرێت مەترسی لەسەر قەوارەی هەرێم دروستدەبێت، زۆربەی ئەو کێشانەی لە ماوەی ئەم ساڵ و نیوەی رابردوو رووبەڕووی هەرێمی کوردستان بوونەتەوە، ئەگەر پەرلەمانێکی کاریگەرمان هەبووایە، دەمانتوانی بە بڕیارێکی پەرلەمان رووبەڕووی ئەو کێشانە ببینەوە ".

هیوادارم رێککەوتنی هەرێم و عێراق بەردەوام بێت

لەبارەی پەیوەندییەکانی هەرێم و عێراقیش وتی:" لە ئێستادا جۆرێک لە رێککەوتن لە نێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق هەیە، هیوادارم ئەو رێککەوتنە بەردەوام بێت، بۆ ئەوەی چیتر هاوڵاتییان زەرەرمەند نەبن ".

وتیشی" مەترسیم هەیە هەندێک لایەن کێشە بۆ محەمەد شیاع سودانی بنێنەوە لەسەر ئەو رێککەوتنەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردوویەتی، هەقە هەموومان پشتیوانی لەو رێککەوتنە بکەین، چونکە هیوایەکی بە خەڵک بەخشیوەتەوە ".

Alternate Text

دوایین هەواڵ

سبەی پشووی فەرمییە

کوردستان 22 خولەک پێش ئێستا

عێراق نرخی بەنزین بەرز دەکاتەوە

عێراق 51 خولەک پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا