ئێران فەرمانبەرەکانی لە سوریا دەکشێنێتەوە لە ترسی وەڵامی ئیسرائیل

جیهان پێش 2 هەفتە

Alternate Text

رۆژنامەیەکی ئەمەریکی ئاشکرای دەکات، ئێران دەستیکردووە بە کشاندنەوەی فەرمانبەرەکانی لە سوریا لە ترسی وەڵامدانەوەی ئیسرائیل.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، رۆژنامەی واڵ ستریت جۆرناڵی ئەمەریکی رایگەیاند، کۆماری ئیسلامی ئێران دەستیکردووە بە کشاندنەوەی فەرمانبەرەکانی لە چەند شوێنێکی جیاوازی سوریا، ئەویش وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەگەری هێرشی ئیسرائیل لە وەڵامی رووداوەکانی شەوی شەممەی ئەم هەفتەیە.

 ئێران خۆی ئامادە دەکات بۆ هێرشی ئیسرائیل 

رۆژنامەکە دەڵێت، ئێران خۆی ئامادە دەکات بۆ هێرشی ئیسرائیل بۆسەر خاکەکەی خۆی یاخود هاوبەشەکانی، کە دیاترینیان حزبوڵایە لە باشووری لوبنان.

ئەمەریکا و وڵاتانی ئەوروپا فشار لە ئیسرائیل دەکەن کە وەڵام نەداتەوە

باسی لەوەش کردووە، لە بەرامبەردا ئەمەریکا و وڵاتانی ئەوروپا فشار لە ئیسرائیل دەکەن کە وەڵام نەداتەوە بە ئامانجی ئەوەی دۆخەکە ئاڵۆزتر نەبێت، بەڵام ئێران ئەو ناوچانەی سوریا چۆڵ دەکات کە سوپای پاسدارانی تێدا جێگیرکراون.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا