كامەران ئەحمەد، پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی منداڵان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" نەخۆشی پاقلە نەخۆشییەكی (بۆماوەییە)، بەهۆی كەمی (ئەنزیمێكی خڕۆكە سورەكانی خوێنەوە) روودەدات، بەزۆری لە (كوڕاندایە)، بەڵام هەندێكجار كچانیش دەگرێتەوە".\
نیشانەكانی ئەم نتەخۆشییە بریتین لە:
- لە منداڵی تازە لەدایكبوودا بەشێوەی (زەردویی) دەردەكەوێت.
- لەتەمەنەكانی دیكەدا، كاتێك منداڵەكە پاقلە یان هەندێك دەرمان بخوات ئەوا رەنگی منداڵەكە (زەرد) دەبێت و (خوێنی دادەبەزێت) و توشی (زەردوی) دەبێت و (میزەكە)ی رەنگی وەك (رەشی) لێدێت، چونكە (خڕۆكەسورەكانی خوێن) شی دەبنەوە.
دەست نیشانكردنی نەخۆشییەكە:-
نەخۆشیەكە لە ڕێگەی نیشانەكانی هەبونی نەخۆشیەكە لە ناو ئەندامانی خێزان یان كەسوكاری نزیكیان هەروەها لە رێگەی پشكنینی خوێن بۆ رێژەی خوێن، زەردویی، رێژەی ئەنزیمەكەوە دەبێت.
چارەسەركردنی ئەم نەخۆشییە:-
نەخۆشەكە چاودێری دەكرێت و ئەگەر خۆێنەكەی زۆر دابەزی (خوێنی تێدەكرێت)، هەندێكجاریش (فۆلیك ئەسید) بەنەخۆشەكە دەدرێت.
بۆ چارەسەری زەردویش لە مناڵی تازە لەدایكبوودا وەك نەخۆشی زەردووی چارەسەر دەكرێت.
خۆپاراستن لەم نەخۆشییە:-
-دوركەوتنەوە لەخواردن و بۆنكردنی پاقلە.
-دووركەوتنەوە لەودەرمانانەی كە ئەم حاڵەتە دروست دەكەنوەك گروپی سەڵفا، ئەسپرین، دەرمانی دژە مەلاریا.
تێبینی:-
ئەگەركەسێك نەخۆشی پاقلەی نەبێت ئەوا خواردنی پاقلەبەسودە.