سۆسیال دیموکرات جێگرەوەی عەبدوڵا حاجی مەحمودی دیاریکرد

کوردستان پێش 2 هەفتە

Alternate Text

دوای بەستنی کۆنگرەی هەشتەمی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، جێگری سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی حزبەکە دیاریکران.

فەرهاد تۆفیق، وتەبێژی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، دوای بەستنی کۆنگرەی هەشتەم، ئەمڕۆ لە یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی حزبەکەدا، محەمەد دۆڵاشی، بەرپرسی ئەنجومەنی راوێژکاری و چاودێریی سۆسیال دیموکرات بە جێگری سەرۆک دیاریکرد، کە پێشتر عەبدوڵا حاجی مەحمود ئەو پۆستەی هەبوو .

ئەوەشی خستەڕوو، هەر لەو کۆبوونەوەیەدا 17  ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبەکە هەڵبژێدردان، کە 15یان بنەڕەتی و دووانیان یەدەگن.

لە 3ی نیسانی 2024 شەڕ و ئاڵۆزیی لەنێوان چەند پێشمەرگەیەکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە هەردوو بەرەی محەمەدی حاجی مەحمود و عەبدوڵای حاجی مەحمود دروستبوو، بەهۆیەوە کەسێک کوژرا و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.

دوای رۆژێک سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە گوندی گوڵەخانەی پارێزگای هەڵەبجە کۆنگرەی بەست و 60 کەس بە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی حزبەکە هەڵبژێردران.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا