یوواڤ گاڵانت: هەر بڕیارێك بۆ وەڵامدانەوەی ئێران بدرێت، جێبەجێدەكرێت

جیهان پێش 2 هەفتە

Alternate Text

سەبارەت بە وەڵامدانەوەی ئێران لەلایەن ئیسڕائیلەوە، وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە زانیاری نوێ ئاشكرا دەكات 

 یوواڤ گاڵانت، وەزیری بەرگری ئیسڕائیل لە لێدوانێكدا رایگەیاند:" وڵاتەكەمان ئازادە و هیچ رێگایەكیش بۆ كەمكردنەوەی ئەركەكانی لە ئارادانییە، ئەمەش لە چوارچێوەی ئەو هەنگاوانەی بۆ بڵاوبوونەوەی هێرشەكانی ئێران دەیگرینەبەر".

پاڵپشتی ئاسمانی، هاوكارییەكی دیكەیە بۆ ئەوەی وەڵامدانەوەمان توندتر بێت

وتیشی:" توانای ئێمە بۆ بڕیارێكی ئاڵۆز بۆ وەڵامدانەوەی ئێران پاش ئەو هێرشانەی كرایە سەر وڵاتەكەمان لە زەوییەوە، دەیسەلمێنێت كە پاڵپشتی ئاسمانیمان هاوكارییەكی دیكەیە بۆ ئەوەی وەڵامدانەوەمان توندتر بێت". 

ئەركەكانمان بەهیچ شێوەیەك راناوەستێنین

ئاماژەی بەوەشكردووە:" ئەركەكانمان بەهیچ شێوەیەك راناوەستێنین، ئیسرائیلیش پێویستە بزانێت كە ئازادە بەرانبەر ئەو بڕایەی كە دەیەوێت ئەنجامیبدات، هەروەها گرەنتی تەواو هەیە لەسەر ئەوەی هەرچ بڕیارێك دەربچێت جێبەجێدەكرێت".

ئەم لێدوانانەش لەكاتێكدایە، ئێران چوار رۆژ بەر لە ئێستا سوپای پاسدارانی ئێران بە مووشەك (هاژەك) و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان ئاڕاستەی سنوورەكانی ئیسڕائیل كرد و بەهاوكاری، ئەمریكا، بەڕیتانیا و فەڕەنسا ئەو هێرشانە بەتەواوەتی بەرپەرچدرایەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا