وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی وەڵامانەوەی هێرشەكانی وڵاتەكەی بۆسەر ئیسڕائیل لەلایەن تەلئەبیبەوە هۆشداری دەدات.
ئەمیر حسێن عەبدولهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران لە میانی پێشكەشكردنی وتارێك لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان:" لە ئەگەری هێرشی ئیسڕائیل بۆ سەر وڵاتەكەمان و پێشێلكردنی سەروەریەكەی ئەوا دوودڵ نابین لە وەڵامدانەوەی توندی ئەو وڵاتە".
بە جۆرێك وەڵام دەدەنەوە كە تەلئەبیب پەشیمان دەكەینەوە
وتیشی:" بە جۆرێك وەڵام دەدەنەوە كە تەلئەبیب پەشیمان دەكەینەوە لەو هێرشەی دەیەوێت وڵاتەكەمانی پێبكاتە ئامانج".
بەرگریكردن لە خۆمان یاساییە و بەپێی یاسا نێودەوڵەتیەكان بووە
ئەوەشیخستەڕوو:" بەرگریكردن لە خۆمان یاساییە و بەپێی یاسا نێودەوڵەتیەكان بووە و هێرشەكەشمان بۆ سەر دوو بنكەی سەربازی ئیسڕائیل بوو كە بۆ هێرشكردنە سەر بەرژەوەندیەكانی ئێران بەكاردەهێنران".
نەتەوە یەكگرتووەكان نەیتوانی ئەو هێرشانە رابگرێت
روونیشیكردەوە:" چاوەڕێی دەرفەتێك بوین نەتەوە یەكگرتووەكان رێگری لە ئاڵۆزییەكان بكات، بەڵام نەیتوانی ئەو هێرشانە رابگرێت".