"هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەستیپێکرد"

جیهان پێش 2 هەفتە

Alternate Text

باس لەوە دەکرێت بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل هێرشی راستەوخۆی بۆ سەر خاکی ئێران دەستیپێکردووە.
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە:" بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز لە سنووری شارەکانی ئەسفەهان و تەبرێز بیستراوە و سیستمی بەرگری ئاسمانی لە چەند شارێک کەوتوونەتە کار".
هاوکات میدیاکانی ئەمەریکا لە زاری چەند بەرپرسێکی وڵاتەکەوە ئاشکرایانکرد، پاش ئەوەی واشنتۆنی ئاگادار کردووەتەوە، ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر ئێران دەستپێکردووە، بەڵام تا ئێستا وردەکاری هێرشەکان نەخراوەتەڕوو.
لە هەمانکاتدا سیاوەش مهیندۆست فەرماندەی سەرەکی سوپای پاسداران لە پارێزگای ئەسفەهان رایگەیاند:" هێرشەکانی ئیسرائیل هیچ زیانێکیان لێنەکەوتووەتەوە".
وتیشی:" تەنها دەنگێک هەبووە لە ئەسفەهان، ئەویش بەهۆی بە ئامانجگرتنی تەنێکی گوماناوی بووە لەلایەن سیستمی بەرگری وڵاتەکەمانەوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا