روونکردنەوەیەک لە ئاسایشی سلێمانییەوە

کوردستان پێش 2 هەفتە

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی روونکردنەوەیەکی لەبارەی رووداوەکەی ئەمڕۆی گەڕەکی شەهیدانی سەرچنارەوە بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند:" پاش ئەوەی ئەمڕۆ هەینی، کاتژمێر 12:00 لە گەڕەکی شەهیدانی سەرچنار تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک روویدا و هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتەوە، دەستبەجێ لەگەڵ گەیشتنی هێزەکانمان لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکرد".
ئاماژەی بەوەشکرد:" لە ئێستادا هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی لە شوێنی رووداوەکەن بە مەبەستی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە".


ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا