گەشتە ئاسمانییەکانی دوو وڵات بۆ هەولێر راگیران

کوردستان پێش 2 هەفتە

Alternate Text

بەهۆی هێرشەکانی ئەمڕۆی ئیسرائیلەوە، گەشتە ئاسمانییەکانی دوو وڵات بۆ هەولێر بەشێوەیەکی کاتی راگیران.
ئاژانسی فڕانس پرێس بڵاویکردەوە:" کۆمپانیای ئەڵمانی فڕۆکەوانی لۆفتهانزا، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، سەرجەم گەشتەکانی سەرجەم گەشتەکانی بۆ ئێران و هەولێر تاوەکو سبەی شەممە راگرت".
هاوکات کۆمپانیای هێڵە ئاسمانییەکانی نەمساش رایگەیاند:" گەشتە ئاسمانییەکانمان بۆ عەمان و هەولێر و شاری تەلئەبیب راگرتووە، راگرتنی گەشتەکانیش بەشێوەیەکی کاتییە".
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل چەند هێرشێکی بۆ سەر خاکی ئێران ئەنجامدا و دواتر سوپای پاسداران جەختیکردەوە، بەرپەرچی هێرشەکان دراوەتەوە و هیچ زیانێکیان نەبووە.
هەفتەی رابردوو سوپای پاسداران بە زیاتر لە 300 فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و نزیکەی 500 مووشەک هێرشیکردە سەر خاکی ئیسرائیل و تەلئەبیبیش هەڕەشەی تۆڵەکردنەوەی کرد، لە بەرامبەردا تاران دووپاتیکردەوە، هەر هەنگاوێک دژی وڵاتەکەی بگیرێتەبەر کاردانەوەی توندتریان دەبێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا