بایدن: تا ئێستا 200 رەتڵ یۆرانیۆمی پیتێندراومان بەرهەمهێناوە

جیهان پێش 2 هەفتە

Alternate Text

سەبارەت بە نوێترین هەوڵەكانیان بۆ بەرهەمهێنانی یۆرانیۆمی پیتێندراو و هەوڵەكانیان بۆ كۆتاییهێنان بە هاوردەكردنی یۆرانیۆمی پیتێندراو لە رووسیاوە، سەرۆكی ئەمریكا زانیاری خستەڕوو.

 جۆو بایدن، سەرۆكی ئەمریكا لە راگەیەندراوێكدا لە گرتە ڤیدیۆییەكدا كە لە پێگەی فەرمی خۆی لە پلاتفۆڕمی ئێكس بڵاویكردووەتەوە هاتووە:" پلانێكیان داڕشتووە بە مەبەستی بەرهەمهێنانی نزیكەی یەك تۆن یۆرانیۆمی پیتێندراو  تا كۆتایی ئەمساڵ بۆ پڕكردنەوەی پێداویستییەكانی وێستگە ئەتۆمییەكانیان".

زیاتر لە 90 كیلۆ یۆرانیۆمی پیتێندراو بەرهەمهێندراون

ئاماژەی بەوەشكردووە:" تائێستا لە كارگەیەكی باشووری شاری ئۆهایۆو 200 رەتڵ یۆرانیۆمی پیتێندراویان بەرهەمهێناوە كە دەكاتە زیاتر لە 90 كیلۆ یۆرانیۆمی پیتێندراو".

هەروەها لەلای خۆشیەوە ئیدارەی ئێستای كۆشكی سپی پلانێكی داڕشتووە بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی یۆرانیۆمی پیتێندراو بۆئەوەی چیتر یۆرانیۆمی پیتێندراو لە رووسیاوە هاوردە نەكات بە مەبەستی پڕكردنەوەی داواكاری و پێداویستییەكانی وێستگە ئەتۆمییەكانی وڵاتەكەیان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا